Hakan Sarı
23 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2023
وان – AA
ژمارەیەک لە شاخەوانان لە شارۆچکەی ئۆزئاڵپ سەربە پارێزگای وان، بەسەر چیای هایال کە دوو هەزار و ٨٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە، هەڵزنان.
پێنج شاخەوان بەشدارییان لەو چالاکییەدا کرد کە لەلایەن یانەی ئەنجامدانی وەرزشە شاخەوانییەکان رێک خرابوو.
شاخەوانان بە چاوساغی شاخەوان ئەرگین یڵدرمچاکار لە گەڕەکی شەمسەدینەوە بەڕێکەوتن، دوای سێ کاتژمێر لە هەڵزنین گەیشتن بە لووتکەی چیای هایال .

شاخەوانەکان ماوەیەک لە لووتکەی چیاکە مانەوە و وێنەیان چرکاند، دواتر گەڕانەوە بۆ شارۆچکەکە.
سەرۆکی یانەی ئەنجامدانی وەرزشە شاخەوانییەکان، سەدات کاراجان بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمساڵ بۆ دووەم جارە شاخەوانان بەسەر چیای هایال-دا هەڵزنیوون، گوتی: "لە لووتکەی چیاکەوە تەواوی لووتکە چیاکانی دەوروبەری دەریاچەی وان دەبیندرێت".

سەدات کاراجان تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە هەرچەندە مانگی کانوونی دووەمە، بەڵام هێشتا بەفر لە چیاکە نەکەوتووە.
لای خۆیشیەوە ئەرگین یڵدرمچاکار گوتی: "هەموو ساڵێک بەم چیایەدا هەڵدەزنین. ساڵانی رابردوو لەم کاتانەدا لە لووتکەی چیاکە نزیکەی دوو مەتر بەفر کەڵەکە دەبوو، بەڵام دەتوانین بڵێین ئەمساڵ هەر بەفری لێ نییە. ئەمەیش زەقترین نیشانەی وشکەساڵییە".