Sayim Harmancı,Hikmet Temeş
01 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2020
هه‌كاری - AA
دوای سێ كاتژمێر له هه‌وڵی تیمه‌كانی راماڵینی به‌فری رێگاوبانه‌كان، له پارێزگای هه‌كاری ١٠ سه‌رنشینی دوو مینی پاس كه یه‌كێكیان نه‌خۆش بوو و به‌هۆی به‌فر و هه‌ره‌سی به‌فره‌وه گیریان خواردبوو، رزگار كران.
به‌هۆی به‌فر و هه‌ره‌سه‌وه مینی پاسی یه‌كه‌ی خزمه‌تگوزاری نه‌خۆشخانه‌ی حكوومی هه‌كاری و مینی پاسی گوندی كایماكلی كه ١٠ سه‌رنشینیان هه‌ڵگرتبوو و به‌ره‌وه گونده‌كه ده‌چوون كه ٤٥ كم له ناوه‌ندی هه‌كاریه‌وه دووره، به‌هۆی داخرانی رێگاكهوه گیریانخوارد.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمی په‌یوه‌ندیدار گه‌یشته ناوچه‌كه و دوای سێ كاتژمێر له كاركردن رێگاكه‌ی كرده‌وه و هاووڵاتیيهكانی رزگاركرد.
به‌هۆی هه‌ره‌سی به‌فره‌وه رێگای نێوان هه‌كاری و وان بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا.