Durmuş Genç
04 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2021
موغڵا – AA
هه‌ڵمه‌تی سه‌رله‌نوێ سه‌وزكردنه‌وه‌ی دارستانه‌كانی قه‌زای مارماریس سەربه پارێزگای موغڵا باشووری خۆرئاوای توركیا كه له ئاكامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی هاوینی ئه‌مساڵ زیانی زۆری به‌ركه‌وت، به به‌شداری ١٠ هه‌زار كرێكار ده‌ستی پێ كرد.
ئاگره‌كه‌ی قەزای مارماریس كه ٢٩ی تهمووز ده‌ستی پێ كرد و دواتر حه‌وت قه‌زای دیكه‌ی گرته‌وه له ١٢ی ئابدا كۆنترۆڵ كرا و له‌و كاته‌یشه‌وه تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له بڕین و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دارانه‌ی به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه. كرێكاران بێناوبڕ به‌رده‌وامن له چاندنی نه‌مامی دار له‌و ٦٠ هه‌زار هێكتار زه‌وییه‌ی سووتاوه.
گرته‌ی ڤیدیۆیی كاركردن له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، له‌لایه‌ن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه له ئاسمانه‌وه تۆمار كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری دارستانه‌كانی موغڵا، یاسین یاپراك به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له ناوچه دارستانییه سووتاوه‌كان كاره‌كانی بڕینی دار و پاككردنه‌وه به‌رده‌وامن و گوتی: "له كۆی ئه‌و ٧٥ ئاگركه‌وتنه‌وانه‌ی روویان دا نۆیان گه‌یشتنه ئاستی كاره‌سات. زیان به ٦٠ هێكتار زه‌وی گه‌یشتووه. به‌پێی دهستنیشانكردنهكانمان به رووبه‌ری پێنج ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار مه‌تر سێجا داره‌كانی دارستان سووتاون".
یاسین یاپراك گوتیشی: "ئێستا ١٠ هه‌زار كرێكار به به‌كارهێنانی ٢٠٠ ئامرازی كاركردن له گۆڕه‌پانه‌كه كار ده‌كه‌ن. له ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه زیانی پێگه‌یاندوون به خێراترین شێوه كاره‌كانی نه‌مام ناشتن به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كان وه‌ك جاران سه‌وز ببنه‌وه".