Fakhradin Ibrahim Mohammad
11 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2020
هەولێر - AA
دوای نزیک بە دوو مانگ لەو دۆخە نەخوازراوەی کە هەرێمی کوردستانی گرتەوە، ئەمڕۆ قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە هەرێم کۆتایی پێ هات و شەقامەکانی پایتەخت جارێکی دیکە قەرەباڵغ بوونەوە.
خەڵک بە خۆشحاڵییەوە پێشوازییان لە بڕیاری درێژنەکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ کرد و کردنەوەی دووکان و بازاڕاکان بووە مایەی دڵخۆشییان.
هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە ئۆمێدی چارەسەرکردنی هەموو ئەو گرفتانەی لە ماوەی لە دوومانگی رابردوودا رووی لە ناوچەکە کردووە، دەستیان بە کار کردەوە.
خراپی دۆخی ئابووری کە هاوکاتە لەگەڵ پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، هەروەها دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان نیگەران کردووە.
هاووڵاتییان ئێستا چاوێکیان لەسەر هەواڵەکانی جیهانە بە ئومێدی کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و چاوێکیان لەسەر گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
هاوکات فەرمانگەکانی حکوومەت کرانەوە و دەستکرا بە راییکردنی کاروباری هاووڵاتییان.
ئەوە هاوکاتە لەگەڵ مانگی رەمەزانی پیرۆز کە لە کوردستان وەک نەریتێکی هەمیشەیی، خەڵک شەوانە تا پارشیو وەخەبەر دەبن و چاوەڕان دەکرێت شەقامەکانی پایتەخت ئەمشەو قەرەباڵغتربن لە ساڵانی رابردوو، بەو پێیەی بڕیار لە کردنەوەی رێستورانتەکان و کافتریاکانیش دراوە.
شەوی رابردوو هەموو ئەو بەربەستانەی کە لە شەقام و کۆلانەکان داندرابوون، لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە لادران.
بەرپرسانی تەندروستیی داوایان کردووە کە بە مەرجی خۆپارێزی ئەو شوێنانە بکرێنەوە.
هاوکات دەرگای مزگەتەکانیش بەڕووی موسڵماناندا دەکرێنەوە و چاوەڕوان دەکرێت بۆ یەکەمجار لەم مانگەدا، نوێژی تەرایح ئەنجام بدرێت.
مزگەوتەکان لە چەند رۆژی رابردوو بەشێکیان رشێندراون و کردنەوەی مزگەوتەکانیش بەند دەبێت بە گرتنەبەری ئەو رێکارانەی کە بۆیان دیاریکراوە لە خۆپاراستن.
شەوی رابردوو لە بەیاننامەیەکدا کە بە واژووی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد بڵاوکراوەتەوە، راگەیەندراوە کە قەدەغەکردنی ھاتوچۆ لهنێوان پارێزگاكانی ههرێمی كوردستان تا ١٨ ئایار بهردهوام دهبێت و بەو پێیە هاتوچۆ لەنێوان شار و قەزاکانی سەربە یەک پارێزگا، ئاسایی بووەتەوە.