Muhammet Ali Kemal
15 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2017
موغڵا- AA
لە پێشبڕکێی جوانیی ''Miss 7 Continents''دا کە لە شارۆچکەی بۆدرومی سەربە پارێزگای موغڵا بەڕێوەچوو، ڤێرۆنیکا کارۆبکای بیلاڕووسی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
پێشبڕکێکە لە لایەن دیزاینەری جلوبەرگ، ئاشۆت خاچاتریانەوە سازکرابوو، تێیدا بەشداران ماوەی یەک هەفتە لە کەمپی تایبەت بە پێشبڕکێکەدا بوون.
کچە نوێنەرەکانی ٢٢ وڵات لەنێویشیاندا هەریەک لە تورکیا، رووسیا، چین، بیلاڕووسیا، پورتوگال، ئیسپانیا، بولگاریا، کازاخستان، هۆنگ کۆنگ و تایوان بوونیان هەبوو، بە جلوبەرگی جۆراوجۆرەوە چوونە سەر ستەیجی نمایش و بە بەردەم داوەراندا تێپەڕین.
ڤێرۆنیکا کارۆبکای بیلاڕووسی توانی پلەی یەکەمی پێشبڕکێکە بەدەست بهێنێت و زولێما ڤازکێزی ئیسپانی دووەم، ماریا پۆنۆمارێڤای رووسی سێیەم، تیولین گادانفێری بولگاری پلەی چوارەم و ڤلادا ڤێربیستکای ئۆکراینی پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.
بەشدارانی کێبڕکێکە لە وڵاتانی خۆیان کاری نمایش و مۆدیڵی دەکەن، دوای ئەوەش کە پێنج بەشداربووی براوەی تاجەکان دەستنیشانکرا، پێشبڕکێکە بە بڕینی کێک کۆتاییهات.
ئاماژە بەوە دەکرێت ئەو بەشدارانەی توانیویانە پلەی یەکەم تا پێنجەم بەدەستبهێنن لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا لە مالیزیا بەشداریی پێشبرکێی جوانانی گەردوون دەکەن.