Rewa Mahmut Hasan
29 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2017
ئۆتاوا/لەندەن AA
دوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بەقەدەغەکردنی چوونە ناوەوەی ئەمریکا لە هاووڵاتییانی ٧ وڵات، کاردانەوە جیهانییەکان تادێت زیاتر دەبن.
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستین ترودیائو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرو لە هەژماری خۆیدا نووسیوێتی "بەخێربێن بۆ کەنەدا" ئەمەشی وەک هەڵمەتی (Welcome To Canada) راگەیاندووە و لە درێژەدا دەڵێت "ئەوانەی لە زوڵم و جەنگ و تیرۆر هەڵدێن، بیروباوەڕیان هەرچییەک بێت، کەنەدییەکان بەخۆشحاڵیەوە بەخێرهاتنیان دەکەن. فرە رەنگی هێزی ئێمەیە".
هاوکات حکوومەتی بەریتانیا رایگەیاند ئەگەر بڕیارەکە کاریگەری هەبێت لەسەر هاووڵاتییانی، ئەوا هەوڵی فەرمی خۆی دەخاتە گەڕ.
لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لێکۆڵینەوە لە بڕیارەکەی ئیدارەی ئەمریکا دەکەن لەبەرامبەر ئەگەری دروستکردنی کاریگەری لەسەر هاووڵاتییانی بەریتانیاو تێیدا هاتووە "ئەگەر هاووڵاتییانی بەریتانیا کەوتنە ژێر کاریگەری ئەم بڕیارەوە، ئەوا بەشێوەیەکی فەرمی تانەی خۆمان دەگەیەنینە حکوومەتی ئەمریکا".