Mazın Asad
11 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو گوتی: "ھێرشە بەربەرییەکان بۆ سەر سووریا و بۆردومانەکانی رژێمی ئەسەد و رێکخراوی تیرۆریستی داعش و لەم ماوانەی دواییشدا رووسیا، گشت یاساکانی نێودەوڵەتیان پێشێل کردووە و مرۆڤەکانی ئەو وڵاتە بەھۆی ھێرشەکانەوە ھەڵدێن و پەنا بۆ تورکیا دەبەن. ئەم مرۆڤانە ماڵ و حاڵی خۆیان تەنھا بۆ رزگارکردنی خیزانەکانیان جێ ھێشتووە. بۆیە لە بەرامبەر ئەم تراژێدیایە مرۆییە، پێویستە بە گشتمان بەرپرسیارانە مامەڵە بکەین".
داودئۆغڵو دوای کۆبوونەوەی بارزگانان لە ئۆتێلێکی شاری لاھای لە ھۆڵەندا، لە کۆشکی سەرۆکایەتی وەزیرانی ھۆڵەندا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە مارک رۆتە کۆبووەوە و دواتر ھەردوو سەرکردە کۆبوونەوەیەکیان رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ساز کرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: "لە سنووری تورکیا و سووریا دڵ و خۆراک و ماڵمان بۆ سوورییەکان کراوەیە، بەڵام دەمەوێت بڵێم ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووکان کەمتەرخەمە لە چارەسەری قەیرانی سووریا کە لە لایەک بە رووسیا ناڵێت بۆردومانەکانی بوەستێنە کە بووەتە ھۆی لێشاوی کۆچکردنی ھاووڵاتیانی سووری و دەبێت تورکیا دەرگاکانی بەڕووی پەنابەرانەوە وەڵا بکات. من ئەو کارە بە دووڕووی دەبینم".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا هەروەها گوتیشی: "کاتێک دوو ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار پەنابەری سووری داڵدە دا پرسیارمان لە کەس نەکرد، ئێستاش کە ٦٠ ھەزار ھاووڵاتی سووری لەودیوی سنوور لە چاوەڕوانیدان، بۆ داڵدە دانیان و پارێزگاریکردنیان پرسیار لە کەس ناکەین. ئەو سووریانەی دەیانەوێت پەنامان بۆ بنێن وەریان دەگرین بەڵام لە ئێستادا ھەوڵی ئەوە دەدەین کەمپێکی نوێ بۆ ئەو پەنابەرانە دروست بکەین کە لە کەمپەکانی سەرسنوورن".
ئەو لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش دا "ئەو سێ ملیار یۆرۆیەی کە لە خشتەی کاری تورکیا-یەکێتیی ئەورووپا کەوتۆتە نێو رۆژەڤەوە، بەدڵنیاییەوە یارمەتی نییە بۆ تورکیا. ئەوە یارمەتییە بۆ پەنابەرانی سوورییە. تورکیا بەو شێوە بێ ویژدان نییە کە مامەڵەی سێ ملیار دۆلار بکات کە بۆ پەنابەران رەوانە کراوە. ئێمە ھیچ کاتێک مامەڵە بە پارەی پەنابەران ناکەین و نەشمان کردووە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد فاودئۆغڵو لە کۆتاییدا گوتی: "ئەگە کەسێک بڵێت پەیەدە و یەپەگە تیرۆریست نین، یاخود نەزانێت ئەو چەکدارانەی یەپەگە لە قەندیل مەشقیان پێ کراوە، کەواتە ئاگای لە ھیچ نییە. ئەگەر کەسێک بە پەکەکە بڵێت تیرۆریست و یەپەگە نەڵێت تیرۆریست ئەوە لێپرسینەوە لە متمانەیی خۆمان دەکەین".