Ömer Faruk Yıldız
29 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
ئاژانسی ھەماھەنگی و ھاریکاری تورکیا (تیکا) نۆژەنکردنەوەی سێ قوتابخانەی لە شارۆچکەی تەلەعفەر تەواو کرد کە بەھۆی ھێرشەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە زیانیان پێگەیشتبوو.
بەپێی راگەیەنراوێکی تیکا، بە نۆژەنکردنەوەی سێ قوتابخانەی سەرەتایی، ناوەند و دواناوەندی لە تەلەعفەر، ھەڵومەرجی لەبار بۆ دووبارە دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن بۆ قوتابیانی تورکمان لە شارۆچکەکە رەخسا.
قوتابخانەی ناوەندی ئەلزەھد لە لایەن تیکاوە بۆ ئەو منداڵانەی لە دوای رزگارکردنی تەلەعفەر لە داعش نۆژەنکرایەوە کە خێزانەکانیان دووبارە بۆ زێدی خۆیان گەڕانەوە و دیواری قوتابخانەکە نۆژەنکرایەوە و پاشان بۆیاخ کرا.
لە دوای نۆژەنکردنەوەکە، چالاکییەک بەڕێوە چوو و تیایدا ھەریەک لە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا فاتح یڵدز، بەڕێوەبەری پەروەردەی تەلەعفەر محەمەد ئیبراھیم، بەرپرسانی تیکا و بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و ژمارەیەک لە مامۆستا و قوتابی و خەڵکی شارۆچکەکە بەشدار بوون.
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، فاتح یڵدز لە گوتەیەکیدا خۆشحاڵی خۆی لەمەڕ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکە بۆ تورکمانەکانی ناوچەکە دەربڕی و بەھۆی ھاوکارییەکانی تیکا لە گشت بوارەکاندا بۆ تورکمانەکان ستایشی ئاژانسەکەی کرد.