Enes Kaplan
30 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی جوڵەکردنی حەشدی شەعبی بەرەو قەزای تەلەعفەر : "سەبارەت بە بابەتەکە من لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە گفتوگۆم کرد، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئێمە بەدەستمان گەشتووە شتێکی وا بوونی نیە، لە ئێستادا حەشدی شەعبی لە دوری ٨٠ کیلۆمەتر لە باشووری موسڵن، رەنگە مەرجەکان گۆڕابێت یاخود بەشێک لەو هێزە دزەیان کردبێتە نێو قەزاکە بەڵام باوەڕناکەم بەگشتی ئەو هێزە نزیک بووبێتەوە لە تەلەعفەر".
بەبۆنەی ٩٣ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیا، سەرکۆماری ئەو وڵاتە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
ئەردۆغان لە بارەی پێشهاتەکانی تەلەعفەر دواو گوتی: سەبارەت بە بابەتەکە من لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە گفتوگۆم کرد، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئێمە بەدەستمان گەشتووە شتێکی وا بوونی نیە، لە ئێستادا حەشدی شەعبی لە دوری ٨٠ کیلۆمەتر لە باشووری موسڵن، رەنگە مەرجەکان گۆڕابێت یاخود بەشێک لەو هێزە دزەیان کردبێتە نێو قەزاکە بەڵام باوەڕناکەم بەگشتی ئەو هێزە نزیک بووبێتەوە لە تەلەعفەر".
ناوبراو درێژەی بە گوتەکانی داو رایگەیاند: "مەسەلەی تەلەعفەر بۆ ئێمە مەسەلەیەکی هەستیارە، ئێمە زۆر بە گەرمییەوە لە خاکی تەلەعفەر ناڕوانین ، بەهەمان شێوەش بە گەرمیەوە لە خاکی شەنگالیش ناڕوانین ، ئەوانەشمان بە بەرپرسەکانی ناوچەکە گوتووە گوتیتمان کە تەلەعفەر شارێکی تورکمان نشینە، نیوەی شیعەیە و نیوەشی سوننی ، بەڵام ئەوە گرنگ نییە ، گرنگ ئەوەی کە ئەوان مسوڵمانن، ئێمە بەو شێوەیە لێیان دەڕوانین ، بەڵام ئەگەر حەشدی شەعبی لەو ناوچەیە چالاکی تیرۆرستی ئەنجام بدات و هاووڵاتیان بترسێنێت ئەوا بە دڵنیایەوە وەڵامی جیاوازمان بۆیان دەبێت ".
ئەردۆغان گوتی: "ئێمە لە ئێستادا لە دهۆک بوونمان هەیە، مەبەستم لەوەیە کە بۆ پشتیوانی سلۆپی و بەجێگەیاندنی کارەکانمان لەو ناوچەین ، دەمانەوێت لەو ناوچەیە چالاکییەکانمان زیاتریش چر بکەینەوە بەڵام سەبارەت بە شەنگال و تەلەعفەر لە ئێستادا بۆ ئێمە ئامانجێکی هەستیارن، بە هەمان شێوەش تایبەت بە موسڵ بەردەوامین لە کاری هاوبەش لەگەڵ پێشمەرگە ".
ئەردۆغان تیشکی خستە سەرئەوەی کە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباماش گفتوگۆی کردووە سەبارەت بە بابەتەکە و گوتی: "من وای دەبینم کە بەرێز ئۆباما لە بەرەی عێراقە چونکە من لە راگەیاندنەکەی هەستم بەوە کرد ".