14 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2020
مەدرید - AA
کۆی گشتی ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە بەرزبوویەوە بۆ ١٨ هەزار و ٥٦ کەس و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەکە، گەیشتە ١٧٢ هەزار و ٥٤١ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ئیسپانیا دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکە لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٦٧ کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە، بەمەش کۆی گشتی ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە بەرزبوویەوە بۆ ١٨ هەزار و ٥٦ کەس.
ئاماژە بەوەیشکراوە کە هەر لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٤٥ کەسی دیکە لە ئیسپانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
بەمەش کۆی گشتیی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسپانیا گەیشتە ١٧٢ هەزار و ٥٤١ کەس کە ٦٧ هەزار و ٥٠٤یان چاکبوونەتەوە.
لە ئامارەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ٢٥ هەزار کارمەندی تەندروستیی لە ئیسپانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە ٣٠یان گیانیان لەدەستداوە.
لەئێستادا ئیسپانیا لە رووی تۆمارکردنی زۆرترین ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دوای ئەمریکا لە پلەی دووەمدایە.