Emel Öz
01 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهان دوای تووشبوونیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، پێنج ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometers"، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان له جیهاندا به ڤایرۆسه‌كه بۆ پێنج ملیۆن و ١٦ هه‌زار و ٨٨٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
زۆرترین ژمارەی گیانله‌ده‌ستدان له ئه‌مریكا تۆماركراوه و ٧٦٦ هه‌زار و ٢٩٩ كه‌س له‌و وڵاتە به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به دوای ئه‌مریكایشدا به گیانله‌ده‌ستدانی ٦٠٧ هه‌زار و ٨٦٠ كه‌س به‌ڕازیل له ریزی دووه‌م و به گیانله‌ده‌ستدانی ٤٥٨ هه‌زار و ٤٧٠ كه‌سیش هیندستان له ریزی سێیه‌مدا دێت، هه‌روه‌ها به گیانله‌ده‌ستدانی ٢٨٨ هه‌زار و ٣٦٥ كه‌س مه‌كسیك، به گیانله‌ده‌ستدانی ٢٣٩ هه‌زار و ٦٩٣ كه‌س رووسیا له ریزی چواره‌م و پێنجه‌مدا دێن.
تا ٢٧ی ئابی رابردوو، ٥٥ هه‌زار و ٧١٣ تووشبووی كۆرۆنا له توركیا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه بۆ یه‌كه‌مجار له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا له چین سه‌ریهه‌ڵدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبوویه‌وه.
له كاتێكدا له سه‌رتاسه‌ری جیهان ٢٤٧ ملیۆن و ٥٤٧ هه‌زار و ٨٧ حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون، ٢٢٤ ملیۆن و ١٩٦ هه‌زار و چوار تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
هێشتا ١٨ ملیۆن و ٣٣٤ هه‌زار و ٢٠٣ تووشبوو چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رده‌گرن.