بۆینس ئایرس/ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، به گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زار و ٧١ كه‌سی دیكه كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٧١ هه‌زار و ٤٦٩ كه‌س، هه‌روه‌ها ٣٩ هه‌زار و ٢٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، یه‌ك ملیۆن و ٨٣٩ هه‌زار و ٨٥٠ كه‌س.
له ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره به‌شێوه‌یه‌ك ٣٦٦ هه‌زار و ٨٩٠ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٧ هه‌زار و ٧٠٢ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه‌ی تیادا تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها له سه‌رانسه‌ری به‌ڕازیل، یه‌ك ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار و ٨٧٣ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.
پشكنینی سه‌رۆكی به‌ڕازیل، جایر بۆلسۆنارۆ بۆ په‌تاكه كه به هه‌ڵوێستی بچووككردنه‌وه‌ی په‌تاكه ناسراوه، پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
له‌ڕووی ئاماری گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، به‌ڕازیل پێش به‌ریتانیا كه‌وتووه و دوای ئه‌مریكاش به دووه‌م وڵات دێت له‌ڕووی زۆرترین ژماره‌ی تووشبووان.
په‌یمانگای جوگرافیا و ئاماری به‌ڕازیل بڵاوی كرده‌وه كه چوار ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س نیشانه‌كانی وه‌ك له‌ده‌ستدانی تام و بۆن، كۆكه و به‌رزی پله گه‌رمی له‌شیان هه‌بووه كه هاوشێوه‌ی نیشانه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، به‌ڕازیل له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی دووه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.
- له مه‌كسیك گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٤ هه‌زار و ٧٣٠ كه‌س
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٣٩ كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٤ هه‌زار ٧٣٠ كه‌س.
هاوكات شه‌ش هه‌زار و ٩٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٢٩٥ هه‌زار و ٢٦٨ حاڵه‌ت، هه‌روه‌ها تا ئه‌مڕۆ ١٨٠ هه‌زار و ٥٣٢ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
له مه‌كسیك یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا و یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاری رابردوودا. بۆ یه‌كه‌مجاریش له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاته له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.
- له هیندستان گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گه‌یشتووه‌ته، ٢٢ هه‌زار و ٦٧٤ كه‌س
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٥١ كه‌سی دیكه به په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، ٢٢ هه‌زار و ٦٤٧ كه‌س، ٢٨ هه‌زار و ٦٣٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، ٨٤٩ هه‌زار و ٥٥٣ كه‌س، هه‌روه‌ها تا ئێستا ٥٣٤ هه‌زار و ٦٢٠ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی سێیه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.
news_share_descriptionsubscription_contact

