Muhammet Nazım Taşcı
27 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
لە چین و کۆریای باشوور حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) تۆمار کران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی نیشتمانیی چین-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە کە چواریان لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوون و ٥٧ توشبووەکەی دیکەش ٤١یان لە هەرێمی تورکستانی رۆژهەڵات بوون.
بەمشێوەیە تەنها لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، زیاتر لە ٢٠٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لەو هەرێمە تۆمار کراوە.
تا ئێستاش ٨٣ هه‌زار و ٨٩١ حاڵه‌تی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە چین تۆمار کراوە و ژمارەی ئەو کەسانەشی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە چوار هەزار و ٦٣٤ کەس.
لە لایەکی دیکەشەوە ٧٨ هەزار و ٩١٨ تووشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و چارەسەری ٣٣٩ تووشبوو بەردەوامن.
- كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له كۆریای باشوور گه‌یشته ١٣ هه‌زار و ٨٧٩ کەس.
له راگهیهنراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی كۆنترۆڵ و رێگرییكردن له نه‌خۆشییه‌كان له كۆریای باشوور بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٥ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه ١٦یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاتوون، تۆماركراوه.
له‌و نۆ حاڵه‌ته‌ی كه سه‌رچاوه‌كه‌یان كۆریای باشووره هەشتیان له سیئۆلی پایته‌خت و ده‌ورووبه‌ری تۆماركراون كه له مانگی ئایاره‌وه تا ئێستا بووه‌ته ناوه‌ندی په‌تاكه له‌و وڵاته.
كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له كۆریای باشوور بۆ ١٤ هه‌زار و ١٧٥ به‌رزبووه‌ته‌وه و لە بەرامبەردا، ١٢ هه‌زار و ٩٠٥ كه‌س كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، چاكبوونه‌ته‌وه.
لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانی لەدەست دا و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە کۆرۆنا کۆتایی بە ژیانیان هێناوە گەیشتە ٢٩٩ کەس.
له سیئۆلی پایته‌خت و ده‌ورووبه‌ری حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون له‌نێو كارمه‌ندانی ژماره‌یه‌ك له كڵێسا، یانه‌كانی شه‌وان و كۆگای كۆمپانیایه‌كی بازرگانی ئۆنڵاین، ببووه هۆی ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بڵاوبوونەوەی په‌تاكه خێرایی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.