Zana Natık Kerem
28 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2024
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی نەوتی عێراق، بۆ کاری نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی لە چەند کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە پارێزگاکانی بەغدا، نەجەف، کەربەلا، واست و بەسرە، چەند گرێبەستێکی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای چینی واژوو کرد.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ڕێوڕەسمێکدا، چەند گرێبەستێک لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق ژمارەیەک کۆمپانیای چینی واژوو کراون.
ڕاشیگەیاندووە کە گرێبەستەکان، بەسەرپەرشتی وەزیری نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی واژوو کراون.
باسی لەوەش کردووە کە واژووکردنی گرێبەستەکان، ئامانج لێیان کاری نۆژەنکردنەوە و پەرپێدانە لە چەند کێڵگەیەکی بەرھەمھێنانی نەوت و غاز لە پارێزگاکانی بەغدا، نەجەف، کەربەلا، واست و بەسرە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە چوارچێوەی گرێبەستەکاندا، ھەریەک لە کۆمپانیای چینی UEG) ،Geo -Jade، Sinopec، Zhenhue، ZEPC، Anton oil)، کاری نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدان لە چەند کێڵگەیەکی نەوت و غاز لە پارێزگاکانی بەغدا، نەجەف، کەربەلا، واست و بەسرە، ئەنجام دەدەن.