Fakhradin Ibrahim Mohammad
26 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2020
هه‌ولێر - AA
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماره‌ی نوێی له‌باره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوكرده‌وه رایگەیاندووە کە ٢٧ تووشبوو به كۆرۆنا، بەتەواوی چاکبوونهتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوی ژماره ٢٨ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستاندا، جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی دۆزینه‌وه و پشكنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كراوه‌ته‌وه و هاتووه "ژمارەی هاووڵاتییان لە کەرەنتینەکان، پێنج هه‌زار و ٥٠ هاووڵاتی بوون لە ٣٤ شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها هه‌زار و ٧٢٦ هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە، ٧٨٩ لە هەولێر، ٣٠٨ لە سلێمانی، ٥٢٤ لە دهۆك، ٣٥ لە هەڵەبجە، ١٢ لە گەرمیان، ٣٨ لە راپەرین و ٢٠ لە کۆیە".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، سێ هه‌زار و ٣٢٤ هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوون و گەڕاونەته‌وە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواوبوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتینکردنی ژمارەیەکی تری ٤٨ کاتژمێری کە کۆی گشتی بریتی بووە لە ٣٧٩ هاووڵاتی.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه هه‌روه‌ها لە ٤٨ کاتژمێری رابردوودا، ٩٢٩ پشکنین کراوە، ٦٤٨ لە شاری هەولێر، ١٩٨ لە شاری سلێمانی، ٨٣ پشكنینیش لە شاری دهۆك بووه كه دەرەنجام ١٨ تووشبووی نوێ تۆمارکراوە بەم شێوەیەی خوارەوە:
• لە پارێزگای هەولێر ١١ حاڵەتی پۆزەتیڤ هەبووە؛ ٤ ئافرەت و ٥ پیاو و ٢ منداڵ.
• لە پارێزگای سلێمانی، ٧ حاڵەتی پۆزەتیڤ هەبووە؛ ٣ ئافرەت و ٢ پیاو و ٢ منداڵ.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان راشیگەیاندووە كه کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە هەرێمی کوردستان ١٠٣ تووشبووە، لەنێویاندا ٢ مردن هەیە و ٢٧ نەخۆش بەتەواوی چاکبوونهتەوە و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکيدان.