Muhammed Ali Kamal
16 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2020
سلێمانی- AA
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان تۆماركردنی حه‌وت حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له سلێمانی راگه‌یاند.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراواندا، حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکراون.
له راگهیهنراوهكدا هاتووه: "چوار ئافرەتن له تەمەنەکانی ٥٥، ٤١، ٢٢، و ١٧ ساڵ، پیاوێکی تەمەن ٤٥ و کوڕێکی گەنجی تەمەن ١٨ ساڵ و کوڕێکی منداڵ تەمەن ١٠ ساڵان، چوار له تووشبووه‌كان دانیشتووی شاری سلێمانین و سێ توشبووەکەی تر دانیشتووی ناحیەی بازیانن".