Hemin Hüseyin
02 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2017
هەولێر - AA
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی له كونسوڵی نوێی شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه له هه‌ولێر، فه‌یسه‌ڵ بن مه‌نسور ئه‌لعتێبی كرد.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، له دیدارێكدا، كونسوڵی نوێی شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه سڵاوی شا و جێنشینی سعوودیەی به سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاند و خۆشحاڵیشی ده‌ربڕی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی نوێی وڵاته‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سعوودیه به‌ره‌و قۆناغێكی نوێتر هه‌نگاو بنێت، به‌تایبه‌تی له هەردوو كەرتی ئابووری و بازرگانی.
لای خۆیەوە سه‌رۆكى هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی وێڕای ده‌بڕینی خۆشحاڵی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی كونسوڵی نوێی سعوودیه له هه‌ولێر، پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سعوودیە دووپاتكرده‌وه و ئاماده‌یی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هاوكاریكردنی كاره‌كانی كونسوڵگه‌ریی سعودییه له هه‌ولێر ده‌ربڕی.
كونسوڵی نوێی شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه پێزانینی خۆی بۆ هاوكاری و پشتیوانی كردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاره‌كانیان ده‌ربڕی و ئومێدی ئه‌وه‌ی خواست ئاستی ئه‌م په‌یوه‌ندییه پته‌وه ببێته بنه‌مایه‌كی باشتر بۆ هەردوولا.