Mohammed Baqi Hussein
23 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2017
مه‌درید - AA
داواكاری گشتیی به‌رشه‌لۆنه بڕیاریدا سزاكه‌ی یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی، لیۆنێل مێسی، كه به‌تۆمه‌تی نه‌دانی باج له‌لایه‌ن دادگای شاره‌كه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پێنرابوو، بگۆڕێت بۆ پێ بژاردن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی ئیسپانیا EFE كه به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی دادگا بڵاویكردووه‌ته‌وه، بڕیاردراوهی سزاكه‌ی مێسی كه 21 مانگ زیندانیكردنبوو بگۆڕێت بۆ سزای پێ بژاردن.
بهوپێیە مێسی ده‌بێت بڕی 252 هه‌زار یۆرۆ بدات و جۆرج كۆراسیۆی باوكیشی كه هاوكات بەڕێوەبەری کارەکانی مێسییه، به‌هه‌مان تاوانی خۆدزینه‌وه له باج، به‌بڕی 180 هه‌زار یۆرۆ سزاده‌درێت.
پێشتریش مێسی به‌تاوانی خۆدزینه‌وه له باج به‌بڕی دوو ملیۆن یۆرۆ و باوكی به بڕی ملیۆنێك و 300 هه‌زار یۆرۆ سزادرابوون.
مێسیی ته‌مه‌ن 29 ساڵ به‌تۆمه‌تی گلدانه‌وه‌ی بڕی چوار ملیۆن و 100 هه‌زار یۆرۆ له باجی ساڵه‌كانی 2007، 2008 و 2009، له‌گه‌ڵ باوكی‌دا سزادرابوو.