ئەنقەرە
گروپەکانی (A B C D) شەوی چوارشەممە رووبەڕووی یەکتر بوونەوەو یارییەکانی حەفتەی سێیەم لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کۆتایی پێھات.
یانەکانی مانچستەر یونایتد، ریال مەدرید، پاریس سانجێرمان، بایرن میونیخ یەکەمی گروپەکانیان گرت.
لە گروپی Aدا یانەی بایرن میونیخ بە ئەنجامی ٤-٠ لە شاختار دۆنێسکی میوانی بردەوە، مانچستەر یونایتدیش لە یاریگای خۆیدا ١-٠ لە ریال سۆسیدادی بردەوە.
لە گروپی B دا ریال مەدرید لەناو ئیسپانیا بە ئەنجامی ٢-١ سەرکەوت بەسەر یوڤانتوسی ئیتاڵی، گەڵاتەسەڕای تورکیش لە خاکی خۆیدا بە ئەنجامی -١ لە کۆبنھاگنی دانیمارکی بردەوە.
لە گروپی C دا یانەی پاریس سانجێرمان بووە میوانی ئەندەرلەخت و بە ئەنجامی ٥-٠ شکستی پێی ھێنا. بەنفیکا و ئۆڵۆمپیاکۆسیش بە گۆڵێک یەکسانبوون.
لە گروپی D دا مانچستەر ستی لە خاکی روسیا بە ئەنجامی ٢-١ لە سیسکامۆسکۆی بردەوە. بایرن میونیخی ئەڵمانیش لە یاریگای خۆیدا ڤیکتۆریا پلێزنی میوانی گۆڵبارانکردو یارییەکەی بە ٥-٠ لێ بردەوە.
یاریزانی سویدی و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئیبراھیمۆڤیچ چوار گۆڵی تۆمارکرد کە زۆرترین رێژەی گۆڵە لە یارییەکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەمساڵدا تۆمارکرابێ.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرامبەر یوڤانتوسی ئیتاڵی ژمارەی گۆڵەکانی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرزکردەوە بۆ حەوت گۆڵ.