Mohamad Misto,Adham Kako
01 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2019
قامیشلۆ|ئه‌نقه‌ره - AA
دوای ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی، سوپای ئه‌مریكا دووباره له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌ستی به گهڕهكانی كرده‌وه.
پێنج زرێپۆش و دوو پیكاپی سوپای ئه‌مریكا، به درێژایی نزیكه‌ی ٤٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی هێڵی نێوان ناحیه‌ی قه‌حتانیه و رومه‌یلان كه شه‌ش كم له سنووری توركیا-سووریا دووره، گه‌ڕانیان ئه‌نجامدا.
به‌م شێوه‌یه‌ش، سوپای ئه‌مریكا دووباره ده‌ستیكرده‌وه به گهڕهكانی كه به هۆی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی توركیاوه له پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا رایگرتبوو.
قه‌حتانیه كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی قامیشلۆ له سنووری سووریا-توركیا، به‌وه ناسراوه كه یه‌ده‌كی نه‌وتی هه‌یه.
ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌وت رومهیلانه كه ١٥-٢٠ كم له سنووری عێراقه‌وه دووره.
له شارۆچكه‌ی رومه‌یلان بنكه‌یه‌كی ئاسمانی ئه‌مریكا و زیاتر له ١٠٠ سه‌ربازی ئه‌مریكی لێیه.
دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند كه سه‌رباز ره‌وانه‌ی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی سووریا ده‌كات، بنكه سه‌ربازییه‌كانی له ده‌وروبه‌ری پارێزگای ئیدلب-ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته زیادكرد.