Zana Natık Kerem
02 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی رایگەیاند کە سێ ملیۆن دۆلاری دیکەی وەک یارمەتی بەپەلە بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێشکەش بە عێراق کردووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی رایگەیاندووە کە سێ ملیۆن دۆلاری دیکەی وەک یارمەتی بەپەلە بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێشکەش بە عێراق کردووە.
باس لەوەشکراوە ئەو ھەنگاوەی ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی، یارمەتی عێراق دەدات لە دەست نیشان کردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی باشتر و کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان، ھەروەھا بەدەستھێنانی ڤاکسینی زیاتر.
ئەمەیش لە کاتێکدایە تا ئێستا دوو ملیۆن و ٥٦ ھەزار و ٤٠١ کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و لەو ژمارەیەش ٢٣ ھەزار و ١٩٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و چوار ھەزار و ٣٤٥ کەسیش چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا، پێنح ملیۆن و ٩٥٣ ھەزار و ٧١٧ کەس لە عێراق دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.