Firdevs Yüksel
02 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا گەیشتە ٨٥ دۆلار و چوار سەنت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بۆ ٨٥ دۆلار و ١٢ سەنت بەرز بووەوە و رۆژەکەی بە ٨٤ دۆلار و ٧١ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٤٣ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،٣٩ بەرزبوونەوەیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٨٥ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
لە ھەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٨٤ دۆلار و ٢٥ سەنت فرۆشرا.
بەھۆی خواستێکی زۆر لەسەر نەوت و کەمی خستنەبازاڕ، نرخی ئەو سووتەمەنییە بەرزترین ئاستی سێ ساڵی رابردووی تۆمار کردووە.
ھەرچەندە واش چاوەڕوان دەکرێت رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە (ئۆپیک+) پابەندبن بە زیادکردنی بەرھەمی نەوتەوە، بەڵام نرخەکان لە بەرزبوونەوەدان.
لەئێستاشدا سەرنجەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی چواری تشرینی دووەمی (ئۆپیک+)ە کە تایبەتە بە دیارییکردنی بڕی بەرھەمھێنانی نەوت لە مانگی کانوونی یەکەمدا.
ئەم گرووپە لە کۆبوونەوەی ١٨ی تەمووزدا بڕیاریدابوو لە ماوەی نێوان مانگەکانی ئاب-کانوونی یەکەمدا، ھەموو مانگێک بەرھەمی رۆژانە ٤٠٠ بەرمیل زیاد بکات.
لە لایەکی دیکەشەوە بڵاوبوونەوەی چەند ھەواڵێک دەربارەی زیادبوونی بەرھەمھێنانی نەوت بۆ پڕکردنەوە خواستی وڵاتی چین لەسەر نەوت، رێگرە لە زیاتر بەرزبوونەوەی نرخەکان.