ئابووری

ئەو وڵاتەی لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵدا تورکیا زۆرترین هەناردەی بۆ کردووە عێراقە

- ئەو هەناردەیەی لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵدا تورکیا بۆ عێراقی کردووە ٧٩٠،٣ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٤،٤ ملیار دۆلار.

Burhan Sansarlıoğlu  | 21.06.2024 - نوێکردنەوە : 24.06.2024
ئەو وڵاتەی لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵدا تورکیا زۆرترین هەناردەی بۆ کردووە عێراقە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

ئەو وڵاتەی لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵدا هەناردەی کاڵاکانی تورکیا بۆی زۆر زیادی کردووە عێراقە، کە بەبڕی ٧٩٠،٣ ملیۆن دۆلار هەناردەی بۆ ئەو ولات زیاد کردووە، بەوەیش فرۆشی دەرەکی بۆ ئەو وڵاتە گەیشتووەتە ٤،٤ ملیار دۆلار.

پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق بە هێندەی دیپلۆماسیی لە ئابووریی و بازرگانیی و هەناردەشدا ڕەنگیداوەتەوە.

بەتایبەتی سەردانەکەی مانگی نیسانی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق و پەیوەندیيە بازرگانییەکانی بەهێزکرد و سەردەمێکی نوێی دەستپێکرد.

لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرکۆمار ئەردۆغاندا بۆ عێراق، چەند یاداشتنامەیەک لە نێوان ژوورەکانی بازرگانیی هەردوو وڵاتدا واژوو کرا.

سەرکۆمار ئەردۆغان لە سەردانەکەی ٢٢ی نیساندا بۆ بەغدا لەگەڵ هەریەک لە سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف ڕەشید و سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، محەمەد شیاع سوودانی کۆبووەوە.

لە چوارچێوەی ئەو سەردانەدا چەندین ڕێککەوتنی هاریکاریی لە بوارە جیاوازەکانی وەک بازرگانیی، گەشتوگوزار، پەروەردە، تەندروستیی، ئاسایش، زانست و تەکنەلۆجیا، وەبەرهێنان، وەرزش و لاوان، بەتایبەتیش لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری هاریکاری هاوبەش سەبارەت بە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژوو کرا.

بەم شێوەیەش پەیوەنديیە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاودانێکی زۆر گرنگیی بەخۆوە بینی و قەبارەی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە گەشەی سەند.

تورکیا بەم پێشهاتانە بەشدارییەکی بەرچاوی کرد لە پلانە ستراتیجییەکانی گەشەپێدانی عێراقدا.

پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان کە لە بەندەری فاوی عێراقەوە تا لەندەن لە ڕێگەی تورکیاوە بۆ هەموو وڵاتێکی ئەورووپا گواستنەوەی بێ پچڕان بە ڕێگای وشکانی و ئاسنین دابین دەکات، مەبەست لێی دابینکردنی بەدیلێکی زۆر گرنگە بۆ ڕێگای دەریایی و گواستنەوەیەکی خێراتر.

بەپێی ئەو زانیارییەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا وەریگرتووە، هەناردەی تورکیا لە ماوەی کانوونی دووەم-ئایار بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی ڕابردوو سەدا ٤،٥ زیادی کردووە و بەرزبووەتەوە بۆ ١٠٦،٩ ملیار دۆلار.

لە ماوەی کانوونی دووەم-ئایار، عێراق لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە هەناردەی تورکیا لە ڕووی بەهاوە زۆرترین زیادبوونی بەخۆوەبینیوە و، کە بە بڕی ٧٩٠،٤ ملیۆن دۆلار زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٤،٤ ملیار دۆلار.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın