Zeynep Beyza Kılıç
12 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ٨٩ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی هەیینی، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ٧٦ دۆلار و ٥٧ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٤ دۆلار و ٧٩ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٨:٤٨ەوە، بەراورد بە نرخی داخستنی بازاڕ، نرخەکەی بەڕێژەی سهدا ١،٢٠ دابەزینی بهخۆوه بینی و بە ٧٣ دۆلار و ٨٩ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٦٩ دۆلار و ٣٥ سەنت فرۆشرا.
لاوازبوونی داتای ئابووریی ئەمریکا و چین کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەبوو.
بەهۆی بەرزی رێژەی هەڵئاوسان و رێژەی سوودەوە لە ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی رابردوودا، گەشەی ئابووریی لە وڵاتەکە خاوبووەتەوە. شارەزایان چاوەڕوانی داتاکانی هەڵئاوسانی بەکاربەری ئەمریکا و بڕیاری Fed دەکەن کە ئەم هەفتەیە رادەگەیەندرێت.
داتا نەرێنییەکانی ئابووریی چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە لە جیهاندا، نیگەرانییەکانی لەبارەی لاوازی خواست لەسەر نەوت زیاد کردووە.
ئاماژە بەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٣ دۆلار و ٩٣ سەنت بۆ ٧٤ دۆلار و ٢٠ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٣ دۆلار و ٦٦ سەنت بۆ ٧٣ دۆلار و ٣٩ سەنت بمێنێتەوە.