Zeynep Beyza Kılıç
30 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، گەیشتە ٨٠ دۆلار و ١٧ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٩ دۆلار و ٢٣ سەنت تەواوکرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:١١ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ، بەڕێژەی لەسەدا ٠،٠٥ دابەزیوە و بە ٧٩ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٧٦ دۆلار و ٥٩ سەنت فرۆشرا.
بەردەوامی کاریگەری نادیاری حاڵەتەکانی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لەسەر ئاساییبوونەوەی ئابووریی و خواست لەسەر نەوت، بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سنووردارکردووە.
فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا، بڵاوی کردەوە کە یەدەگی نەوتی خاوی بازرگانیی لەو وڵاتەدا لە ھەفتەی رابردوودا، سێ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار بەرمیل (٠،٨٪) کەمی کردووە و بووەتە نزیکەی ٤٢٠ ملیۆن بەرمیل. ئەوە لە کاتێکدایە چاوەڕوانی بازاڕ بەو ئاراستەیەبوو کە یەدەگەکان سێ ملیۆن و ٢٣٣ ھەزار بەرمیل کەم بکات.
یەدەگی نهوتی خاوی ستراتیجیی كه ناچێته چوارچێوهی یەدەگی نهوتی خاوی بازرگانییهوه، یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل (%٠،٢) كهمی كرد و دابهزی بۆ ٥٩٥ ملیۆن بهرمیل.
لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی نەوت تیشک دەخاتە سەر کۆبوونەوەکەی چواری کانوونی دووەمی گرووپی ئۆپیک پڵاس. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار دەدرێت لەبارەی بەردەوام بوون و نەبوونی بەرهەمی رۆژانە بە بڕی ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە مانگی شوباتدا.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٩ دۆلار و ٣٤ سەنت بۆ ٧٩ دۆلار و ٦١ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٩ دۆلار و حەوت سەنت بۆ ٧٨ دۆلار و ٨٠ سەنت بمێنێتەوە.