Zana Natık Kerem
04 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2020
بەغدا - AA
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جوتیار عادل رایگەیاند کە دەنگۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كه‌نەوە و ئاماژە بەوەیش دەکات کە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تەکان، فەرمانگە وده‌سته‌کانی نەبەستراو بە وەزارەت دابه‌ش دەکرێت.
جوتیار عادل روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌پێی خشته راگه‌یاندراوه‌كانی، له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی موچەخۆران به‌رده‌وام ده‌بێت، و تا 15 -7-2020 مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تەکان، فەرمانگە وده‌سته‌کانی نەبەستراو بە وەزارەت دابه‌ش دەکرێت.
پێشتر وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی بڵاوکردبوویەوە کە بەپێی خشتەکە، رۆژی یەکشەممە 5-7 و دووشەممە 6-7-2020 مووچەی وەزارەتی شەهیدان/ کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنجوومەنی ئاسایش دابەش دەکرێت.
رۆژی سێشەممە 7-7-2020 مووچەی شەهیدانی هاووڵاتی و زیندانیانی سیاسی کە شایستەیان ماوە لەگەڵ دەزگای گشتیی ئاسایش دابەش دەکرێت.
هەر بەپیێ خشتە نوێیەکەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە 8-7-2020 مووچەی وەزارەتی پەروەردە (دەرەوەی شار) و رۆژی پێنجشەممە 9-7-2020 مووچەی وەزارەتی پەروەردە (ناوشار) دابەش دەکرێت.