Firdevs Yüksel
12 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ١٠١ دۆلار و دوو سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ١٠٣ دۆلار و ٣٠ سەنت و رۆژەکەی بە ٩٨ دۆلار و ٤٨ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:١٥ــەوە، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بە ڕێژەی له سه‌دا ٢،٥٨ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و بە ١٠١ دۆلار و دوو سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٩٦ دۆلار و ٨٩ سەنت فرۆشرا.
نیگه‌رانی له زیادبوونی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت، كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ دوێنێ دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند كه له ئه‌گه‌ری سزا خستنه سه‌ر نه‌وت و گازی سروشتی رووسیا پێویسته سه‌ره‌تا له نه‌وته‌وه ده‌ست پێ بكات و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ گازی رووسی ئاسانتر ده‌توانن نه‌وت له شوێنی دیكه‌وه دابین بكه‌ن.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ١٠١ دۆلار و ٠٩ سەنت بۆ ١٠٢ دۆلار و ٩٣ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٩٩ دۆلار و ٢٥ سەنت بۆ ٩٧ دۆلار و ٤١ سەنت بمێنێتەوە.