Sibel Morrow
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٢ دۆلار و ٦٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٤١ دۆلار و ٤٨ سه‌نت و به ٤٢ دۆلار و ٤٣ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:١٢دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٤٤ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤٢ دۆلار و ٦٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به ٤٠ دۆلار و ٠٣ سه‌نت فرۆشرا.
نیگه‌رانییه‌كان له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رده‌وامه له‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌ی كردوویه‌تییه سه‌ر ئابووری جیهان و كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٢ دۆلار و ٦٨ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٨٠ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٢ دۆلار و ٥٦ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٤٤ سه‌نت بمێنێته‌وه.