Firdevs Yüksel
30 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه‌کانی جیهاندا به ٦٧ دۆلار و ٧٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ ٦٨ دۆلار و ٩٥ سه‌نت و به ٦٨ دۆلار و ٠٥ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ١٠:٠٤دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٤٠ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٦٧ دۆلار و ٨٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس به ٦٤ دۆلار و ٦٥ سه‌نت فرۆشرا.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٧ دۆلار و ٨٤ سه‌نت بۆ ٦٨ دۆلار و ٠٦ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٦٧ دۆلار و ٦٢ سه‌نت بۆ ٦٧ دۆلار و ٤٠ سه‌نت بمێنێته‌وه.