Firdevs Yüksel
15 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2021
ئیستانبول - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨١ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٨٢ دۆلار و ٨٧ سه‌نت و رۆژەکەی بە ٨٢ دۆلار و ١٧ سەنت تەواوکرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣٣ەوە نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٠،٧٧ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و بە ٨١ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٧٩ دۆلار و هه‌شت سەنت فرۆشرا.
هاتنه‌وه‌خۆی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كه‌می خواست له‌سه‌ر نه‌وت، بووه‌ته هۆی به‌رده‌وامیی له دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا.
باس لەوەیش دەکرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٢ دۆلار و ٢١ سەنت بۆ ٨٣ دۆلار و ١٧ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨١ دۆلار و ٢٥ سەنت بۆ ٨٠ دۆلار و ٢٩ سەنت بمێنێتەوە.