Övünç Kutlu
25 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2018
نیویۆرک - AA
هه‌ریه‌ک له فه‌یسبووک و تویته‌ر كه گه‌وره‌ترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی جیهانیین، ئاماژه‌یان به‌وه كردووە كه بەر هه‌ڵبژاردنە ناوخۆییه‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كه مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، زنجیره‌یه‌ك رێوشوێنی نوێیان گرتووه‌ته به‌ر بۆ زیاتر شه‌فاف كردنی ئه‌و رێكلامانه‌ی بابه‌تی سیاسی له‌خۆده‌گرن.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن فهیسبووكهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له‌مڕۆوه له ته‌واوی ئه‌و رێكلامانه‌ی له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فه‌یسبووک و ئینستاگرام له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌كرێن پێویسته ناوی ئه‌و كه‌س و دامه‌زراوانه به ئاشكرا ببینرێت كه پاره‌ی رێكلامه‌كه ده‌ده‌ن.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له به‌شی زانیاری رێكلامه‌كه‌دا زانیاری له‌باره‌ی ته‌مه‌ن، پێگه و ره‌گه‌زی ئه‌و كه‌سه ده‌بێت كه رێكلامه‌كان ده‌بینێت.
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و كه‌س و دامه‌زراوانه‌ی ده‌یانه‌وێت له ئه‌مریكا ریكلامێک بکەن كه بابه‌تی سیاسیی تێدایه، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن فهیسبووكهوه له ناسنامه و پێگه‌یان ده‌كۆڵدرێته‌وه و دڵنیایی وه‌رده‌گیرێت.
- تویته‌ر
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌پێویستی زانیوه ئه‌و كه‌س و دامه‌زراوانه‌ی له رێگه‌ی تۆڕکەوە رێكلام سیاسی بڵاوده‌كه‌نه‌وه خۆیان بناسێنن و بیسه‌لمێنن له ئه‌مریكادان.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه رێگه به كه‌سانی بیانی نادرێت به رێكلامی سیاسیی خه‌ڵكی ئه‌مریكا بكانه ئامانج.
هاوكات له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌و كه‌س و دامه‌زراوانه‌ی پاره‌ی رێكلامه سیاسییه‌كان ده‌ده‌ن له تویته‌ر داوای زانیاریان لێده‌كرێت و، ئه‌و زانیاریانه‌ش به ئاسانی له‌لایه‌ن بهكارهێنەرانەوە ده‌بینریت.