Çetin Karaçoban
26 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2022
سیواس – AA
رووی سه‌ره‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ئوڵاش له پارێزگای سیواس كه یه‌كێكه له‌و ناوچه ئاوییانه‌ی کە چه‌ندین جۆر باڵنده‌ی ناوچه‌یی و كۆچه‌ری رووی تێ ده‌كه‌ن، به‌ستوویه‌تی.
دوای ئه‌و بهفرەی لە شارۆچکەی ئوڵاشی كه ٣٨ كیلۆمه‌تر له شاری سیواس-ه‌وه دووره باری، سه‌رماوسۆڵه ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه و به‌م هۆیه‌وه رووی سه‌ره‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ئوڵاش كه له ٢٠١٦ وه‌ك "ناوچه‌ی ئاویی گرنگی نیشتمانیی" ناوی تۆمار كراوه به‌ستوویه‌تی.
به‌هۆی به‌فربارینه‌وه ده‌ریاچه‌كه و ده‌ورووبه‌ری سپییان پۆشیووه و ئه‌مه‌یش دیمه‌نێكی دڵڕفێنی به ناوچه‌كه به‌خشیووه.
ده‌ریاچه‌ی ئوڵاش بە ناوەندیکی گرنگی گەشتوگوزاریی هەژمار دەکرێت لە تورکیا بە تایبەتی لە وەرزی بەفر باریندا.