توركيا, ئابووری, عێراق

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تورکیا و عێراق

باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، فاتح یڵدز: "قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەنقەر و بەغدا لە میانی ساڵی ٢٠٢٠دا، ٢٠ ملیار و ٦٦٠ ملیۆن دۆلار بووە".

Zana Natık Kerem  | 08.02.2021 - نوێکردنەوە : 09.02.2021
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تورکیا و عێراق

Arbil

ھەولێر ــ AA

باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، فاتح یڵدز رایگەیاند کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەنقەر و بەغدا لە میانی ساڵی ٢٠٢٠دا، ٢٠ ملیار و ٦٦٠ ملیۆن دۆلار بووە.

فاتح یڵدز لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "عێراق دوای ھەریەک لە ئەڵمانیا، بەریتانیا و ئەمریکا لە رێزبەندی چوارەمدایە لە ھاوردەکردنی کەلوپەلی تورکیا".

فاتح یڵدز لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوودا، رایگەیاندبوو کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەنقەرە و بەغدا لە ساڵی ٢٠١٩دا، ١٥ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.

دەروازەی سنووریی ئیبراھیم خەلیل لە قەزای زاخۆ سەربە پارێزگای دھۆک،تاکە دەروازەی وشکانییە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و تورکیا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın