Mohammed Baqi Hussein
24 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2016
دوای كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتی له په‌رله‌مانی توركیا، بینالی یڵدرم گه‌یشته كۆشكی چانكایا و پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی له سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو وه‌رگرت. داودئۆغڵو دوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی، به ئوتومبێلێكی ژماره مه‌ده‌نی، كۆشكی چانكایای به‌جێ هێشت.
راده‌ستكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه به داخراوی به‌ڕووی كامێراكاندا به‌ڕێوه چوو و ماوه‌ی نزیكه‌ی نیو سه‌عاتی خایاند.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یڵدرم به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مه‌راسیمی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان، كۆشكی چانكایا به‌جێ بهێڵێت و بچێته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.