Mazın Asad
19 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2016
دیاربه‌كر - AA
پاڵیوراو بۆ پۆستی سه‌رۆكی گشتی ئاكپارتی، بینالی یڵدرم: "لە ٢٨ ی ئایاردا دیسان پێکەوە لە گەڵ سەرکۆماردا لە دیاربەکر دەبین و چەندین رێوڕەسمی کردنەوە ئەنجام دەدەین لەسەروو هەموویانەوە فڕۆکەخانەی دیاربەکر، پێکەوە لەگەڵ هاووڵاتیانماندا دەبین نیشانی دۆست و دوژمنی دەدەین کە ئێمە هەمووکات پێکەوەین".
بینالی یڵدرم و شاندێك كه پێكهاتبوو له وه‌زیری خێزان و کاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا سه‌ما رهمهزانئۆغڵو و جێگرانی سه‌رۆكی گشتی ئاكپارتی مه‌هدی ئه‌كه‌ر و ڤێدات ده‌میرئۆز و هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانی ئاكپارتی سه‌ردانی گوندی تانئشكیان كرد كه پرسه‌ی قوربانیانی كۆكوژییه‌كه‌ی دوروملوی هه‌بوو و به‌هۆیه‌وه یڵدرم پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خاوهندهی قوربانییه‌كان كرد.
یڵدرم دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ گوندی تانئشك، دواتر به كۆپته‌ر گه‌یشته شاری دیاربه‌كر و پێش چوونی بۆ ئه‌نقه‌ره له لێدوانێكی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و شاره رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیر و هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرسه سه‌ردانی دیاربه‌كریان كردووه.
بینالی یڵدرم گوتی: "رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه كێشه‌یه‌كی نییه به ناوی كورد. ئه‌ی كێشه‌كه چییه؟ كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه كورد كێشه‌ی په‌كه‌كه و تیرۆری هه‌یه. ئه‌ركی سه‌رشانمانه ئه‌م كێشه‌یه نه‌هێڵین. ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌ی له پێناو له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا له شاری دیاربه‌كر و شار و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری خه‌باتیان كرد و شه‌هید بوونه، ئه‌م ده‌وڵه‌ت و گه‌ل پێكه‌وه به ستایشه‌وه یادییان ده‌كاته‌وه".
یڵدرم له درێژه‌دا گوتیشی: "لە ٢٨ ی ئایاردا دیسان پێکەوە لە گەڵ سەرکۆماردا لە دیاربەکر دەبین و چەندین رێوڕەسمی کردنەوە ئەنجام دەدەین لەسەروو هەموویانەوە فڕۆکەخانەی دیاربەکر، پێکەوە لەگەڵ هاووڵاتیانماندا دەبین نیشانی دۆست و دوژمنی دەدەین کە ئێمە هەمووکات پێکەوەین".
له وه‌ڵامی پرسیارێك كه "ئایا له كۆنگره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه قۆناغه چۆن به‌ڕێوه ده‌چێت؟ چی كاتێك ئه‌ركه‌كه له به‌ڕێز سهركۆمار وه‌رده‌گریت؟" یڵدرم له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه له رۆژانی داهاتوودا هه‌ڵسه‌نگاندن له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كان ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌مه‌ش به‌روارێكی دیاریكراو هه‌یه.