Rewa Mahmut Hasan
30 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2016
ئیدلب
دوای هێرشی فرۆکە جەنگییەکانی رووسیا و رژێمی ئەسەد کە شاری ئیدلبیان کردە ئامانج، منداڵێکی یەک مانگ لە ژێر دار و پەردووی رووخاودا رزگار کرا .
دوای ئەوەی فرۆکە جەنگییەکان ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنیان لە ئیدلب کردە ئامانج، باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی شارەکە داڕما و تەرمی حەوت کەس لە باڵەخانەکە هێنرانە دەرەوە.
تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیان منداڵێکی یەک مانگە لە ژێر دار و پەردووی باڵەخانەکە بە زیندووی دەربهێنن و رزگاری بکەن و لەدوای رزگارکردنیشی رەوانەی نەخۆشخانەی بکەن.
منداڵەکە بەناوی حەمیدە ماتوق-ەوەیەو لەو بروایەدان کە خێزانەکەی هێشتا لەژێر دار و پەردووی باڵەخانەکەدابن، یان لەناو ئەو کەسانەدابن کە تەرمەکانیان هێنراونەتە دەرەوە.
لە ئێستادا هەوڵەکان بۆ دیاری کردنی ناسمانەی قوربانیان بەردەوامی هەیە و ئەبو حیلفە ئەو کارمەندەی بەرگری شارستانیە کە منداڵەکەی رزگار کردووە و بە چاوی پر لە گریانەوە دەڵێت: "ئەو لە نهۆمی چوارمی باڵەخانەکەدا، دەژیا، دوای هەوڵێکی دوو کاتژمێری توانیمان بە زیندوویی رزگاری بکەین.کچەکە تەمەنی یەک مانگە. برینێکی سەختی نەبوو. سوپاس بۆ خودا. ئەوم وەک کچی خۆم هاتە بەرچاوم و دوای دەرهێنانی لەباوەشم گرت و بردمە ناو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە.