Abdullah Shukur
24 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2016
ئیستانبوڵ
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس خالید مەشعەل کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار بەدەستکەوتوون، ئەردۆغان پێشوازی لە مەشعەل و شاندی یاوەری کردووە.
لە کۆبوونەوەکەی ھەردوولایەن کە دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوە چوو، راگەیەنرا کە باسی ھەوڵەکانی نەھێشتنی بۆچوونی جیاواز لە نێو فەڵەستینییەکان و ھاوکات ھاوکاری مرۆیی تورکیا بۆ فەڵەستین کرا.
راشگەیەنرا کە ئەردۆغان ئاماژەی بە بەردەوامی ھاوکارییەکانی تورکیا و بۆ فەڵەستین کردووە.