Mazın Asad
24 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2016
دیاربەکر
لە ھەندێک لە شوێنەکانی دیاربەکر ١٠ بورجی زرێپۆشی سێ نھۆمی دامەزرا.
پاش تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی ھێزەکانی سوپای تورکیا و پۆلیس کە بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەندامانی پەکەکە، داخستنی چاڵەکان، ھەڵگرتنی بەربەستەکان و پارێزگاریکردن لە ماڵ و گیانی ھاووڵاتییان لە شارۆچکەی سوور دەستی پێکردبوو، رێوشوێنی ئەمنی پێویست زیاد کرا.
لەو چوارچێوەیەدا ١٠ بورجی زرێپۆشی سێ نھۆمی لە تێکڕای شارۆچکەی سوور دامەزرا کە بەرزایی ھەشت مەتر و قورساییەکەی ٣٠ تۆن دەبێت.
لە نێو بورجەکانیشدا ئامێری فێنککەرەوە، گەرمکردنەوە، ئاگادارکردنەوە، ئاگرکووژێنەوە و ھەروەھا کورسی تێدایە.