Sarmand Hameed
06 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2019
جاکارتا - AA
دەستەی رووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦.٦ پلە بە پێوەری رێختەر دوورگەی مۆلۆکاس-ی لە ئیندۆنیزیا، هەژاند".
ماڵپەڕی دەستەکە بڵاوی کردووەتەوە کە بوومەلەرزەکە لە دووری ١٥١ کلم باکووری رۆژئاوای شاری تۆبیلو لە دوورگەی مۆلۆکاس و لە قوڵایی٦٠ كلم لە ناخی زەوییدا روویداوە.
تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی رانەگەیەنراوە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کەوتبێتەوە.
جێی ئاماژەیە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو تسونامییهک نێوان دوورگەی سومەترا و دوورگهی جاوا له گهرووی سوندای گرتەوە و بەهۆیەوە، ٤٢٩ گیانیان لهدهستداو ١٤٠٠ كهسی دیکە بریندارن.