Ömer Faruk Yıldız,Mohammed Baqi Hussein
06 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2019
كوالالامپور - AA
شای مالیزیا سوڵتان محه‌مه‌د لهتهختهكهی كشایه‌وه.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی یه‌كه‌ی راگه‌یاندنی كۆشكی نه‌ته‌وه‌یی، به‌پێی به‌ندی سێی ماده‌ی 32همی ده‌ستووری فیدراڵیی مالیزیا، سوڵتان له 6ی كانوونی دووه‌مه‌وه وه‌ك 15یه‌مین پاشا ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
ده‌نگۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سوڵتان محه‌مه‌د، ماوه‌یه‌ك بوو له میدیاكاندا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو.
سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا مه‌هاتیر محه‌مه‌د، له‌باره‌ی ده‌نگۆكانه‌وه رایگه‌یاندبوو کە، هیچ نامه‌یه‌كی فه‌رمیی له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سوڵتانه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
سوڵتان محه‌مه‌د دواین جار له نوێژی هه‌ینیدا له ویلایه‌تی كێلانتان بینراوه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه ماوه‌ی دوو مانگه مۆڵه‌تی پشووی وه‌رگرتووه.