Mazın Asad
11 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2016
لەندەن
دوای کشانەوەی ئاندریا لیدسۆم بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانیی بریتانیا، بوونی تیریسا مەی بۆ ئەم پۆستە مسۆگەر بوو.
لیدسیۆم ئەمڕۆ لە لێدوانێکی لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا، کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکوەزیران ئاشکرا کرد و رایگەیاند مەی سەرکردەیەکی شیاوە بۆ قۆناغی جیابوونەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتیی ئەورووپا و ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست.
-تیریسا مەی کێیە؟
لە ئەنجامی پرۆسەی دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆکی موحافیزەکاری بریتانیا کە ھاوکات دەبێتە سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەش، وەزیری ناوخۆی بریتانیا تیریسا مەی پشتگیری ١٩٩ پەرلەمانتاری لە کۆی ٣٢٩ پەرلەمانتاری پارتەکەی وەرگرت.
مەی تەمەن ٥٩ ساڵ لە بانگەشەی رێفراندۆمی جیابوونەوەی بریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا، پشتگیری لە مانەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتیی ئەورووپا دەکرد و بە کەسێکی شیاو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەبیندرا. ھاوکات مەی یەکێکە لە سیاسەتە بەئەزموونەکانی وڵاتەکەی کە دەبێتە دووەم سەرۆکوەزیرانی ئافرەتی بریتانیا دوای مارگرێت تاچەر.
بەھۆی دیسیپلین و گەڵتەکانیەوە وەک ھاوشێوەی سەرۆکوەزیرانی پێشوو مارگرێت تاچەر دەناسرێت و میدیاکانی وڵاتەکەشی بە "ئاسن لەیدی نوێ" ھەڵسەنگاندنی لەبارەیەوە دەکەن. مەی دەرچووی زانکۆی ئۆکسفۆردە و کچی قەشەیەکە. لە ساڵی ٢٠١٠ پۆستی وەزیری ناوخۆی وەرگرت و یەکێکە لەو سیاسەتمەدارانەی کە ماوەیەکی درێژە لە سیاسەتدایە و لە ساڵی ١٩٩٧ەوە پەرلەمانتارە لە بریتانیا.