Sangar Hamad Azeez,Sarmand Hameed
24 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم: "ئیمە لەپاڵ بەردەوامیدانین بە یەکریزی هێز لەداهاتوودا. ئەمە پرسێکی گرنگە بۆ ئاشتی ئەوروووپا و سەقامگیری ناوچەکە. بەڵام هاوکات دەبێت لەم بارەیەوە یەکێتی ئەورووپا خۆی داماڵێت لە تێروانینی وابەستەیی بە وڵاتانی ناوچەکە، دەبێت دیدێکی یەکانگیریانە پەیرەو بکات".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لە دوای نوێژی هەینی لە مزگەوتی باشیازجیئۆغڵو لە سۆوتۆزو لە ئەنقەرە لە بارەی بابەتە هەنووکەییەکانەوە روونکردنەوەیەکی بۆ رۆژنامەنووساندا.
ناوبراو تیشکی خستە ریفراندۆمەکەی بریتانیا و گوتی: "هیوادارم گەلی بریتانیا بڕیارێکی دروستیان دابێت و خێر و خۆشی لە دوای جێبەجێکردنی بڕیارەکە ببینن، لەسەر ئەو بابەتە هەر ئەمەم هەیە بیڵێم".
یڵدرم باسی لەو پڕوپاگەندانە کرد کە لەکاتی راپرسی مانەوە یاخود جیابوونەوەی بریتانیا کامیرۆن دەرهەق بە تورکیا کردبووی و گوتی: "لەکاتی هەڵمەتی راپرسی مانەوە یاخود جیابوونەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا بەرێز کامیرۆن هەرچەندە لەسەر تورکیا کاری دەکرد، بەڵام دەنگدەری بریتانی گویی بۆ ئەو گوتانەی ناوبراو نەدا، ئەمەش دەریخست کە بیروڕای ناوبراو لەسەر تورکیا راست نەبووە، خەڵکی بریتانیا وانەی مێژووییان دایە کامیرۆن و پێیان گوت کاتت تەواو بووە".
یڵدرم هاتە سەر باسی پرسی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا و گوتی: "دوای ئهوهی قۆناغی دانوستانی ئهندامێتی تهواوی توركیا بۆ یهكێتیی ئەورووپا تهواو بوو، له قۆناغی بڕیاری ئهندامێتیدا، ئهو بڕیاره گهلی تورك دهیدات. شتێكی دیكه نییه لهوه سروشتی تر. ئێمه كاری پێویست دهكهین، ئامادهكارییهكان تهواو دهكهین. كاتێک ئهو رۆژه هات، بڕیاری كۆتایی گهل دهیدات".
بینالی یڵدرم باسی لە رۆژەڤە نێوخۆییەکانی وڵاتەکەی کرد و هاتە سەر باسی تیرۆر و جەختی کردەوە لەوەی کە هەرکەسێک پاڵپشتی تیرۆر بکات دەبێت باجەکەی بدات و گوتی: "بە هیچ جۆرێک چاوپۆشی لەو کەس و لایەنانە ناکەین کە ئاشکرا پاڵپشتی تیرۆر دەکەن. هەرگیز لەو کەسانە خۆشنابین کە خوێنی رۆڵەی ئەم خاکەیان رشتووە و هەگیز چاوپۆشیان لێناکەین. ئەو کەسانەی کە دژی گەل وەستاون و پاڵپستی تیرۆریان کردووە باجی کارەکانیان هەرچییەک بێت دەبێت بیدەن".