Rewa Mahmut Hasan
07 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2016
موغلا
یەکێک لە خاوەنەکانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی کە خەڵکی ئیماراتە بەناوی شێخ مەنسوور بن زاید ئال نهەیان، خاوەنی یەختێکی گەورەیە کە ١٤٩ مەتر دریژە و بەهاکەی ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆیە و یەکێکە لە ١٠ گرانترین یەختەکانی جیهان.
ئەو یەختە لە شارۆچکەی مەرمەریس لەنگەردەگرێت. گەورەیی یەختەکە هێندە دەبێت کە بە ٥ کاتژمێر ئنجا پر دەکرێت لە بەنزین بەبڕی ٥٠٠ هەزار دۆلار.
٥٠ کارمەند لەناو یەختەکەدا کار دەکەن و خاوەنی ٦ کابینەی گرانبەهایە کە دەتوانێت ١٢ میوان لە خۆبگرێت. هاوکات ژووری میوان و خواردن دروست کردن و ژووری کۆبوونەوەی تێدایە، لەگەڵ هۆڵی وەرزش.