ریاز سه‌یف ده‌ستی له كاركێشایه‌وه
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆن و هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی سووریا، ریاز سه‌یف به‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆن و هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی سووریا، ریاز سه‌یف ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆن و هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی سووریا بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه سه‌یف به‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ستیله‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه جێگری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆن و هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی سووریا، عه‌بدولڕه‌حمان موسته‌فا تا كاتی هه‌ڵبژاردن، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پۆسته‌كه‌ی سه‌یف به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ریاز سه‌یف، له هه‌ڵبژاردنێكدا كه مانگی مایسی ٢٠١٧دا له ئیستانبوڵ بەڕێوەچوبوو، به شه‌شه‌مین سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆن و هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی سووریا هه‌ڵبژێردرابوو.
هێشتا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن