Abdullah Shukur
10 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2019
رامەڵڵا - AA
سەرۆکی فەڵەستین، مەحموود عەباس لە دوای دوو مانک، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی فەتح، محەمەد ئشتییەی بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی فەڵەستین راسپارد.
ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی فەتح، حوسێن شێخ راگەیاندراوێکی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە: "پیرۆزبایی لە برا و دۆستی خۆم محەمەد ئشتییە دەکەم بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پێکھاێنانی حکوومەت، ھیوای سەرکەواتنی بۆ دەخوازم لە خزمەتکردنی فەڵەستین".
ئەمڕۆ یەکشەممە لە دوای دوو مانگ سەرۆکی فەڵەستین مەحموود عەباس، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی فەتح، محەمەد ئشتییەی راسپارد بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی فەڵەستین.
ئەنجوومەنی ناوەندی بزووتنەوەی فەتح، لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی رابردوو، بەھۆی شکتسھێنانی دانوستانەکان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس، پێشنیازی ئەوەی کردبوو کە حکوومەتێکی نوێ لە رێکخراوەکانی فەڵەستین پێکبھێنرێ و یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی فەتح وەک سەرۆکوەزیرانی ھەڵبژێردرێت.