Gülbin Yıldırım,Hemın Othman Mohammed
15 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆجی گه‌وره‌ی ئه‌مریكی Under Armour بۆ به‌رهه‌مه و وه‌رزشییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیشه‌سازی ئه‌مریكا كه راوێژكاری بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات كشایه‌وه. به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دوای رووداوه توندوتیژییه‌كانی كۆتایی هه‌فته‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه گه‌یشته سێ كه‌س.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئینتێل، بریان كرزانیج له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند "به مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌رنج بۆ ئه‌و زیانانه‌ی سیاسه‌تی ئاووهه‌وای جه‌مسه‌ری داوێتی له بابه‌ته گرنگه‌كان به تایبه‌تی له لاوازكردنی پیشه‌سازی ئه‌مریكا، دهستملهكاركێشاوهتهوه".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری Under Armour، كیڤن پلانك له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند "Under Armour گرنگی به داهێنان و وه‌رزش ده‌دات، نه‌ك به سیاسه‌ت. سوپاسگوزارم به بوونم له ئهنجوومهنهكهدا، به‌ڵام بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م داوه".