Abdullah Shukur
10 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2016
ستۆکھۆڵم
ھێڵی ئاسمانی ئەسکەندەنافیا کە بە ھێڵی ئاسمانی ھاوبەشی ھەر سێ وڵاتی سوید، دانیمارک و نەرویج دادەنرێت، ھێنانی گالاکسی Note 7 ی بۆ نێو فڕۆکەکانی قەدەغەکرد.
بەرێوەبەری راگەیاندنی ھێڵەکانی ئاسمانی ئەسکەندەنافیا فرێدریک ھێنریکسۆن رایگەیاند کە بەهۆی بوونی کێشەیەک لە پاتری و روودانی چەند تەقینەوەیەک لە کاتی شەحنکردنی، ھەڵگرتنی ئامێری مۆبایلی سامسونگی جۆری Note 7 ی لە نێو فڕۆکەکانی قەدەغە کرد.
راشیگەیاند کە نابێت گەشتیاران بە ھیچ شێوەیەك ئەم جۆرە مۆبایلە بھێننە نێو فڕۆکەکان. ئاشکراشی کرد کە ئەم رێوشوێنە ئەمنییە بە مەبەستی رێگری كردن لە سەرھەڵدانی ئاگرکەوتنەوە گیراوەتە بەر.
جەختیشی لەوە کردەوە کە بەمەبەستی سەلامەتی گەشتیاران ئەم بڕیارەیان داوە. لەدوای ئەمەش ھێڵەکانی ئاسمانی نەرویجیش ھەمان بڕیاریان دەرکرد.