Hamit Hüseyin
26 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2016
وەزیری بەرگری عێراق، خالید ئەلعوبێدی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو لەبارەی بەشداری ھێزەکانی بیانی لە شەڕی رزگارکردنەوەی مووسڵدا رایگەیاند کە لە شەڕی رزگارکردنەوەی مووسڵ جگە لە ھێزەکانی عێراق ھیچ ھێزێکی دیکە تێدا بەشداری ناکات و ئەو شەڕە تەنھا تایبەت دەبێت بەھێزە ئەمنییەکانی عێراق و لەبەر ئەوەی ئێمە پێوستیمان بە ئەمریکا و تورکیا و ھیچ وڵاتێکی دیکە نییە تەنھا پشتیوانی ئاسمانی نەبێت کە لەلایەن ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دابین دەکرێت و ئەرکەکانی دیکەی ئەو شەڕە ھێزەکانی عێراق دەیگرنە ئەستۆ".
لەبارەی رۆڵی پشتیوانی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیش وەزیری بەرگری عێراق گوتی: "ھێزی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە چەکی زۆر و راوێژکاری سەربازی و مەشق و راھێنان بەشێوەیەکی بەرچاو پشتیوانی کردووین و بەتایبەتیش لە پشتیوانیەکانی ئاسمانی و بۆردومانی شوێنەکانی داعش کاریگەری باشی لە شەڕەکاندا ھەبووەکە لە راستییدا ئەمە ھێزەکانی عێراق پێویستیان پێیەتی".
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ژیانی ھاووڵاتییان لەناو شاری مووسڵ لە کاتی رزگارکردنەوەی شارەکە ناکەوێتە مەترسییەوە، خالید ئەلعوبێدی گوتی: "ھەوڵدەدەین بەپێی توانا مەترسی و ھەڕەشەکان لەسەر ھاووڵاتییانی مەدەنی لەناو مووسڵدا دوور بخەنەوە و نەیانخەنە مەترسییەوە" و راشیگەیاند کە ئامانجی سەرەکیان دەرکردنی تیرۆریستانی داعشە لە شارەکە، ھەروەھا ئامانجیانە گیانی ھاووڵاتییانیش بپارێزن و بۆ ئەم مەبەستەیش، ھێزەکانی ئەمنی لەشەڕی گرتنەوەی مووسڵدا، بەوریایی و بە ئاگاییەوە پارێزگاری لە گیانی ھاووڵاتییانی شارەکە دەکەن".
وەزیری بەرگری عێراق خالد ئەلعوبێدی هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکی ئاژانسی ئانادۆڵو سەبارەت بە پێگەی داعش لە عێراق بەراورد بە پێشوو دەڵێت: "داعش پێشتر 40 لەسەدی خاكی عێراقی بەدەستەوە بوو ئێستا ئەو رێژەیە بۆ 10 تا 15 لەسەد كەم بووەتەوە". عوبێدی کە لە سەردانێکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوای لە قەزای مەخموور بەسەر کردبۆوە دەڵێت: "لە شەڕەكانی سوپای عێراق لەگەڵ داعش لەسنووری مەخموور هەزار و 300 داعش كوژراون".