Mohammed Baqi Hussein
03 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2016
پاریس
كۆبوونه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له پاریسی پایته‌ختی فەڕه‌نسا له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیراندا به‌ڕێوه‌چوو، كۆتاییهات.
به‌به‌شداریی نوێنه‌ری 28 وڵات و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كه هه‌ریه‌ك له سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی مۆن و وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مریكا جۆن كیریشیان تێدابوو، كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
نوێنه‌ری فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل كه لایه‌نی بابهتهكهبوون له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدارییان نه‌كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فەڕه‌نسا جین مارك ئایراوڵت دوای كۆبوونه‌وه‌كه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بوونی متمانه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان بنه‌مای پڕۆسه‌ی ئاشتیی فه‌ڵه‌ستین ئیسرائیله و گوتی: "چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت له‌ژێر مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه. نزیكده‌بینه‌وه له خاڵێك كه گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه. پێویسته به‌زووترین كات متمانه له په‌یوه‌ندییه‌كاندا دهستهبهربكرێتهوه. ته‌نها فه‌ڵه‌ستینی و ئیسرائیلییه‌كان ده‌توانن ئاشتی به‌رقه‌رار بكه‌ن".
ئایراوڵت رایگه‌یاند نوێنه‌ری وڵاتانی به‌شداربوو له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا توانیویانه چوارچێوه‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانی راسته‌وخۆی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل بكێشن و كۆتایی ئه‌م مانگه وڵاتانی پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی ئاشتی ده‌ست به كاره‌كانیان ده‌كه‌ن له‌وباره‌وه.
ناوبراو جهختیكرهوه نایانه‌وێت چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت زیانی پێبگات و رایگه‌یاند، رووداوه توندوتیژییه‌كان و چالاكییه‌كانی ئیسرائیل له‌دروستكردنی نشینگهكاندا چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
له‌ڕوونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فەڕهنساشدا جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه چوارینه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئه‌مریكا، رووسیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له چاره‌سه‌ی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین ئیسرائیل‌دا رۆڵی سه‌ره‌كییان ده‌بێت.