پنتاگۆن ورده‌كاری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سووریای بڵاوكرده‌وه
جه‌نه‌راڵ كینس ماكینز:"ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا 105 مووشه‌كیان ئاڕاسته‌ی ئامانجه‌كانی سه‌ربه رژێمی سووریا كردووه و، هیچ كام له مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگری ئاسمانیی سووریاوه نه‌پێكراون".
Washington DC
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ كینس ماكینز، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا 105 مووشه‌كیان ئاڕاسته‌ی ئامانجه‌كانی سه‌ربه رژێمی سووریا كردووه و، هیچ كام له مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگری ئاسمانیی سووریاوه نه‌پێكراون.
ماكینز له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، دانا وایت، ورده‌كاری له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه بڵاوكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامیاندا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دوما.
ماكینز باسی له‌وه كرد كه بۆ سێ ئامانج كه بۆ هێرشه‌كه هه‌ڵبژێردرابوون له پاڵ به‌شداریكردنی تێكشكێنه‌ر و ژێرده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا كه له ده‌ریای سوور، كه‌نداوی به‌سره و ده‌ریای ناوه‌ڕاست جێگیركراون، فڕۆكه بۆردومانه‌كانی B-1B به‌شداریان كردووه.
هه‌روه‌ها ماكیز ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كه‌شتیه‌كی جه‌نگیی فه‌ڕه‌نسی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رافالی و میگراجی سه‌ربه فه‌ڕه‌نسا به‌شداریان له هێرشه‌كه‌دا كردووه، له‌گه‌ڵ فڕۆکەی جەنگیی جۆری تۆڕنادۆ و تایفونی بەریتانی.
جه‌نه‌راڵ ماكینز ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له‌و هێرشه‌دا و له‌و كه‌شتیه جه‌نگییه‌ی له ده‌ریای سوور جێگیركراوه 30 مووشه‌كی تۆماهۆك ئاڕاسته كراوه، له‌گه‌ڵ حه‌وت مووشه‌كی تۆماهۆك له تێكشكێنه‌ره‌كانه‌وه، 23 مووشه‌كی تۆماهۆك له‌و كه‌شتیه تێكشكێنه‌ره‌ی له كه‌نداوی به‌سره جێگیركراوه، شه‌ش تۆماهۆك له كه‌شتی ژێرده‌ریایی “USS John Warner” كه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست جێگیركراوه، هه‌روه‌ها سێ مووشه‌كی كروز له كه‌شتی جه‌نگیی فه‌ڕه‌نسیه‌وه.
هاوكات ماكینز باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا له‌و هێرشه‌دا 19 مووشه‌كی ستاندۆفی هاوبه‌شی ئاسمان به زه‌وی (JASSM)ی له فڕۆكه بۆردومانه‌كانی جۆری B-1Bه‌وه ئاڕاسته كراوه، فڕۆكه به‌ریتانیه‌كان هه‌شت مووشه‌كی سێبه‌ری گه‌رده‌لول و فرۆكه فه‌ڕه‌نسییه‌كانیش نۆ مووشه‌كی SCALPیان هه‌ڵداوه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار مووشه‌كه‌كانی JASSMی له هێرشێكدا به‌كارهێنا كه شاراوه‌ن له رادار.
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كانیدا، ماكینز باسی له‌وه كرد كه 73 مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی توێژینه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی به‌رزه كراوه له دیمه‌شق و، گوتی: "ئه‌وه چه‌ندین ساڵ به‌رنامه‌ی چه‌كی كیمیایی سووریای برده دواوه. هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م كه هێرشمان كردووه‌ته سه‌ر سێ بینا له یه‌كێك له قه‌ره‌باڵغترین ناوچه‌كانی دیمه‌شق كه یه‌كێكه له ئارامترین كایه‌ی ئاسمانی جیهان".
ئەو فەرماندە سەربازییەی ئەمریکا راشیگەیاند کە گازی کیمیایی و دەمار لە دامەزراوەی بەرزە ھەبووە و لەو ئامانجەش رەچاوی دزەپێنەکردنی کیمیایی کراوە.ماکینز ئاشکراشی کرد کە ٢٢ موشەکیان ئاراستەی کۆگای چەکی کیمیایی ھەمشینکار لە شاری حومس کردووە، ھاوکات حەوت مووشەکی جۆری SCALP-یش ئاراستەی حەشارگەیەکی دیکەی چەکی کیمیایی لە ھەمان ناوچە کراوە.
ماکینز بانگەشەی ئەوەشی کرد کە رژێمی سووریا ٤٠ مووشەکی بەرگری ئاسمانی ھاویشتووە، بەڵام ھیچ یەک لەمانە نەیتوانیوە رێگری لە مووشەکەکانی ئەمریکا بکەن.
- دەنگۆی چۆڵکردنی ئامانجەکان لەلایەن رژێمی سووریاوە
ھەرچەندە ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ھەماھەنگی لەگەڵ سووریا و رووسیا نەبووە، بەڵام لەلایەکی دیکەوه بانگەشەی ئەوە دەکرێ کە پێش بۆردومانەکە رژێمی ئەسەد گشت ئەو ناوچانەی چۆڵکردووە کە لەلایەن ئەمریکاوە کراونەتە ئامانج.
ماکینز لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا رژێمی ئەسەد پێشوەختە ئەو ناوچانەی چۆڵکردووە کە کراونەتە ئامانج؟ گوتی: "لەوانەیە چەندین کەس لەو ناوچانە پێشوەختە گواسترابنەوە. بەڵام ئێمەش بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زۆری خەڵک نەکوژین، کاتژمێر ٤ ھێرشەکەمان ئەنجامداوە".
ماکینز ئاشکراشی کرد کە ھیچ ھەماھەنگییەکیان لەگەڵ رووسیا نەکردووە و لەو ھێرشانەشدا سیستەمی بەرگری مووشەکی ئاسمانی رووسیا کار پێ نەکراوە.
-گشت ئامانجەکان بە سەرکەوتوویی پێکران
لەلایەکی دیکەوه گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، دانا وایت، لە كۆنگره‌كه‌دا رایگەیاند کە ئەو ھێرشە ئاسمانییەی لەلایەن ئەمریکاوە سەرکردایەتی کراوە، بە تەواوی سەرکەوتوو بووە و گشت ئامانجە دیاریکراوەکان بە تەواوی پێکراون.
وایت ئەوەشی خستەڕوو کە قۆناغی داھاتوو پەیوەست دەبێ بە رژێمی ئەسەد و، گوتی: "دوێنێ شەو پەیامێکی روونمان نارد، ھیوادارین ئەو (بەشار ئەسەد) ئەمەی بیستبێ".
وایت جەختیشی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئەمریکا بەشداریکردن لە شەڕی ناوخۆیی سووریا نییە، بەڵام رێگە بە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەو وڵاتە نادەن. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن